بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەتیبەی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵی دە فەرمانبەری شارەوانیی مێرسین و بە تۆمەتی بانگەشە بۆ پەکەکە دەستبەسەریانی کرد.
میدیاکانی تورکیا، تۆمەتی بانگەشە بۆ پەکەکە و کەجەکەیان داوەتە پاڵ دەستبەسەر کراوان .
دادستێنیی مێرسین بریاری دەستبەسەر کرانی بۆ ئەم کەسانە دەرکردووە لە بەر ئەوەی لە تۆری کۆمەڵایەتیدا بە وتەی ئەوان ( بانگەشەیان بۆ رێکخراوەی تیرۆریستی کردووە).
Your Comment