گۆرانیه‌ ونبووه‌کانی زاگڕۆس تاوتوێ کرا/کاتێ مۆسیقای ئه‌له‌کترۆنیک دێتە مەیدان

۲ هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی له‌ سێهه‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچه‌یی سه‌باره‌ت به‌ مۆسیقای لوڕستان و ئێران قسه‌یان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیره‌ج ڕه‌حمان پوور و عه‌لیمه‌ردان عه‌سکه‌ری، ۲ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی مۆسیقای ئێران  له‌ سێهه‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچه‌یی سه‌باره‌ت به‌ مۆسیقای لوڕستان و ئێران قسه‌یان کرد.

ئیره‌ج ڕه‌حمان پوور، مامۆستا و لێکۆڵه‌ری مۆسیقا و گۆرانی‌بێژی ناسراوی لوڕستان ئاماژه‌ی به‌ هاوبه‌شی زمانی له‌ نێوان دانیشتووه‌کانی زنجیره‌ شاخه‌کانی زاگڕۆس له‌ ڕۆژئاوای ئێران کرد و وتی: هۆر و مۆر، دوو وشه‌ی گرنگ له‌ ناوچه‌ی زاگرۆسه و هه‌ر دووکیان په‌یوه‌ندیان به‌ مۆسیقاوه‌ هه‌یه‌ و له‌ ڕاستیدا هۆره‌کان و مۆیه‌کان(شیوه‌نه‌کان) له‌م دوو وشه‌وه‌ وه‌رگیراون که‌ یه‌کێکیان له‌ کوردستان باوه‌ و ئه‌وی دیکه‌یان له‌ لوڕستان.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌دان ساڵ پێش ئێستا مۆسیقای ئێرانی له‌ سه‌ر بنه‌مای ۷ به‌ش دابه‌ش کرا و ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی ئێراندا شتێکی هاوبه‌شه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ به‌رده‌وام نوێگه‌ری و داهێنان له‌ مۆسیقادا کراوه‌ و ئێسته‌ زاگرۆس نشینه‌کان خاوه‌ن مۆسیقاییه‌کی به‌هێزن.

عه‌لیمه‌ردان عه‌سکری لێکۆڵه‌ری ناسراوی مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی گشتی دووهه‌مین که‌س بوو که‌ سه‌باره‌ت به‌ "مۆسیقای فولکلۆری قه‌ومی لوڕ و له‌ک" قسه‌ی کرد.

ئه‌و له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ ڕووی مۆسیقا و فه‌رهه‌نگه‌وه‌ کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ بووه‌ و ئه‌م بنه‌ما هاوبه‌شانه‌ یه‌کێکن له‌ جوانییه‌کانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین.

ئه‌م لێکۆڵه‌ره‌ی مۆسیقایه‌ زیادی کرد: له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین خه‌ساری مۆسیقا هاتنی ئامێره‌ ئه‌لکترۆنیکییه‌کانه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌م ئامێرانه‌ زه‌ربێکی زۆر خراپیان له‌ مۆسیقای فولکلۆر داوه‌، چون مۆسیقای ناوچه‌یی هه‌موو جوانییه‌که‌ی به‌وه‌یه‌ که‌ به‌و ئامیره‌ سونه‌تیانه‌ش لێبدرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ کۆتاییدا وتی: له‌ نێو لوڕ و له‌که‌کاندا مۆسیقا ته‌نیا بۆ چێژ بردن نه‌بووه‌ به‌ڵکو ڕۆڵی فراوانتری وه‌ک په‌روه‌رده‌ی دینی، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ و حیماسه‌ته‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌کانی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌. ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ مۆسیقا ده‌توانێت کارامه‌ی فروانتری هه‌بێت.

له‌ کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵی مۆسیقا له‌ نزیک کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌لتوره‌ جیاوزه‌کان له‌ یه‌کتر جه‌خت کرا.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشوودا فستیڤاڵیک به‌ ناوی مۆسیقای زاگرۆس‌نشینه‌کان له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ چووه‌ و له‌م فستیڤاڵه‌دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی جیاواز تایبه‌ت به‌ مۆسیقا پێشکه‌ش کراوه‌.

News Code 4351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =