چارەسەر بوونی کێشەی سەرۆک کۆماریی عێراق راست نییە

کادیری باڵای یەکێتی نیشتیمانی رایگەیاند کە ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هێشتا چارەسەر نەبووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لە گەڵ موازین نیوز، ئەگەرچی کۆبوونەوە و دانوستانی نێوان یەکێتی وپارتی بەردەوامە هێشتا ناکۆکیەکە چارەسەر نەبووە.

غەیاس سورچی وتی: سەرەڕای گفتوگۆی نێوان مەسعود بارزانی و بافل تاڵەبانی پرسی کاندیدی سەرۆک کۆماریی عێراق بێ چارەسەر ماوەتەوە و ئەوەی وتراوە درۆیە و راست نییە.

وتیشی: ناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان زۆرە و تەنیا پەیوەندی بە پۆستی سەرۆک کۆمارەوە نییە.

News Code 43496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha