بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "ئەبڵەق" (Pinto) لە دەرهێنانی نەرگس ئابیار، لە نووسینی هاوبەشی نەرگس ئابیار و پەریسا کەرزیان، بەرهەمی محەمەد حسێن قاسمی و بە ڕۆڵ گێڕانی ژمارەیەکی لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای ئێران لەوانە، بەهرام ڕادان، ئێلناز شاکردووست، هووتەن شەکیبا و ... هاوکات لەگەڵ سینەماکانی ئێران، لە سینەما "سالم" ی شاری سلێمانیە، لە سینەما "ئیمپایر" و لە پەردیسی سینەمایی "فامیلی مۆڵ" لە شاری هەولێر و هەروەها سینما "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێم نمایش دەکرێت.
نامیش کردنی فیلمی ئەبڵەق لە سینەماکانی شارە جیاجیاکانی هەرێم لە ئەستۆی کۆمپانیای "ماداکتو" بە بەڕێوەبەرایەتی محەمەد تەوریوەریان و هاوکای "تک فیلم گستر اریا" بە بەڕێوەبەرایەتی محەمەد عەلی غەیاسوەندە.
بۆچوونی ئێوە