ئەمریکا هاپه‌یوه‌ند به‌ دۆسیەی گوله‌ن یارمەتیی تورکیا دەدات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئامادەبوونی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی تورکیا لە چارەسەریی دۆسیەی کودەتا، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ده‌یلی سەباح " جان کری لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ یارمەتدان بە تورکیا بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی کودەتای ناسەرکەوتووی ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها داوای لە ئەنقەرە کرد هەر جۆرە بەڵگەیێک کە دەیسەلمێنێ " فەتحوڵڵا گوله‌ن " لە کودەتاکەدا دەستی هەبووە پێشکەشی بکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،" جان کری " کە لە " " لوگزامبورگ"دا قسەی دەکرد، بە ئاماژه‌ به‌وه‌ی کە واشنتۆن هێشتا بەڵگەیێکی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ کە دەیسەلمێنێ " گوله‌ن " لە کودەتاکەدا دەستی هەبووە، وتی: ئێمە بە ته‌واوەتی چاوەڕوانیمان هەیە کە دەستی تۆمەت زۆرتر بۆ لای " گوله‌ن " ڕابکێشرێت.

جێی باسە، کری لە وتووێژی تەلەفۆنی شەوی هەینیی خۆی لەگەڵ " مەولوود چاوش ئوغڵوو "، هاوتا تورکەکەیدا وتبووی کە ئەمریکا هێشتا داواکاریێکی فەرمیی سەبارەت بە لێپرسینەوەی " گوله‌ن " وەرنەگرتووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: دیارە کە ئێمە وەکوو هەمیشە، لە دەوڵەتی تورکیا داوامان کردووە بەڵگەیه‌کی یاسایی (سەبارەت بە گوله‌ن ) بە ئێمە بدەن... ویلایەتە یەکگرتووەکان(بەڵگەکان) قبووڵ دەکات و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام دەدات و هەروەها دادوەرییان لەسەر دەکات.

News Code 4348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =