یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای ڕۆژئاوای ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی له‌ ڕۆژئاوای ئێران له‌ لایه‌ن شۆرای شار و شاره‌وانی و به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای سه‌قز، ۳۰ و ۳۱ی پوشپه‌ڕی ئه‌م ساڵ له‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

باقی ڕه‌حمان پوور له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی مۆسیقا له‌ سه‌ر ڕۆح و ڕه‌وانی شارۆمه‌ندان کرد و وتی: یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی له‌ ڕۆژئاوای ئێران له‌ سه‌قز و به‌ ئاماده‌ بوونی ئیداره‌ و ئه‌نجومه‌نه‌ په‌یوه‌ندیی داره‌کان و به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ و به‌هێز کردنی مۆسیقای کوردی له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی دواین هاوئاهه‌نگییه‌کان یه‌که‌مین کۆنفڕانسی مۆسیقای کوردی له‌ ڕۆژئاوای ئێران له‌ میانی ڕۆژانی ۳۰ و ۳۱ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ و کاتژمێر ۸ی شه‌و ده‌ست پێ ده‌کات و هاتن بۆ هه‌مووانیش ئازاده‌.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شاری سه‌قز وتی: له‌م کۆنفڕانسه‌دا، چه‌ند کۆنسێرتێکی مۆسیقاش پێشه‌کش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان ئه‌رسه‌لان کامکار، سدیق ته‌عریف، عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی و ئازاد میرزاپوور له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.

ڕه‌حمان پوور وتی: له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ندانی سه‌قزی له‌ به‌شی مۆسیقادا ده‌گیردرێت.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شاری سه‌قز جه‌ختی کرد: له‌ چه‌ند پارێزگای وه‌ک کرمانشان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان، چه‌ند گرووپێک له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن و ڕێوڕه‌سمی کۆتایی کۆنفڕانسه‌که‌ش به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا داوای له‌ هه‌موو خه‌ڵکی شاری سه‌قز کرد تاکوو له‌م بۆنه‌ فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌دا به‌شداری بکه‌ن.

News Code 4344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =