۱۲گەشتی فری فلایت له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ تورکیا/ ئێرانییه‌کان گه‌ڕێندرانه‌وه‌

بەرپرسی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە ئەنجامی ۱۲ گەشتی بێ موسافر بۆ تورکیا به‌ مه‌به‌ستی گواستنەوەی موسافرە ئێرانییەکان بۆ وڵات هەواڵی دا.

" کوورش فەتاحی" لە وتووێژ لەگەڵ مێهر سەبارەت بە دوایین دۆخی گەشتە بێ موسافرەکان بۆ تورکیا، وتی: بە مەبەستی گواستنەوەی موسافرە ئێرانییەکان لە تورکیاوه‌ بۆ وڵاتی ئێران لە کاتژمێر۱۵ و ۵۰ خولەکی ئەمڕۆوە گەشتەکان ( فری فلایت) واتا بێ موسافر، بۆ تورکیا هه‌ڵفڕیون.

ناوبراو بە ئاماژه‌ به‌وه‌ی کە ئەم گەشتانە تا کاتژمێر ۲٤ ی ئەمشەو دەگاتە ۱۲ گەشت، زیادی کرد: لانیکەم ۱۰ گەشت لەم ۱۲گەشتە بە موسافرەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.

بە وتەی بەرپرسی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی ئەم پرۆسەیە هەروا بەردەوامە تا لە گەڕانەوەی تەواویی هاووڵاتیان دڵنیا دەبین.

News Code 4343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =