سەربازانی هه‌ڵاتوو بۆ یۆنان دەگەڕێندرێنەوە تورکیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ هەشت سەربازێک کە بۆ یۆنان هەڵاتوون لە به‌ زووترین کات دەگەڕێندرێنەوە وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ده‌یلی سه‌باح، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەواڵی لە  هه‌وڵ بۆ گەڕاندنەوەی هەشت کەس لەو سەربازانە دا کە لە کوودەتاکه‌دا بەشداربوون و بۆ یۆنان هەڵاتوون.

" مەولوود چاوش ئوغڵوو " لە پەیامێکی توویتەریدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هاوکات لەگەڵ چوونی ئەو هەشت کەسە بۆ شاری " ئەلەکساندرۆپۆلیس" دەوڵەتی یۆنان دەسبەسەریانی کردووه‌، لە گەڕاندنەوەی ئەم هەشت سەربازە بۆ تورکیا لە به‌ زووترین کات هەواڵی دا.

هەشت سەربازی تورکیا پاش دابەزین لە کۆپتەری بنکەی سەربازی " به‌له‌ک هاوک"ی شاری "ئەلەکساندرۆ پۆلیس " هەڵکەوتوو لە باکووری رۆژهەڵاتی یۆنان، بە تۆمەتی هاتنی نایاسایی بۆ خاکی ئەم وڵاتە دەسبەسەر کراون.

جێی باسەکە دەوڵەتی یۆنان لە گەڕاندنەوەی ئەم هەشت سەربازە بۆ خاکی تورکیا هەواڵی داوه‌.

دەگوترێ سەربازانی ناوبراو داوای پێدانی په‌نابه‌ریان له‌ یۆنان کردووە.

News Code 4341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =