بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، شائول مۆفاز سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە و ئێرانییەکانیش لە ئەو ڕێککەوتنە بۆ باشتر کردنی دۆخی ئابووری و بەهرەمەندی لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان کەڵکوەربگرن.
ئەو بەرپرسە پێشووی ئیسرائیل هەوڵی سەربازی تاک لایەنەی تێلاڤیڤ لە دژی ئێرانی دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد و وتی: هەوڵی سەربازی ئیسرائیل لە دژی ئێران بە واتای دەسپێکی شەڕی ناوچەییە و ئیسرائیل بە تەنیا ناتوانێت بچێتە ناو ئاوەها شەڕێکەوە. تێلاڤیڤ لە ئاوەها شەڕێکدا پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی واشنتۆن هەیە.
Your Comment