ئاگاداری کوده‌تای سه‌ربازی تورکیا نه‌بووم

فه‌تحوڵا گوله‌ن تۆمه‌ته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ی سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانی له‌ کوده‌تای سه‌ربازی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕێبه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا تۆمه‌ته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌، ئه‌دۆغان پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ گوله‌ن کوده‌تاکه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

گوله‌ن که‌ له‌ ئه‌مریکایه‌ وتی: من په‌یوه‌ندیم به‌م کوده‌تایه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌و لایه‌نگرانه‌ که‌ ئه‌ردۆغان باسیان لێده‌کات ناناسم.

گوله‌ن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئاگاداری کوده‌تا نه‌بووه‌ و زیادی کرد: ئه‌م کارانه‌ پلانه‌ له‌ دژی من چون من هیچ ئاگاداری ئه‌و کاره‌ نه‌بووم. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاش تاکوو ئێسته‌ له‌مباره‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی لێنه‌کردووم.

گوله‌ن وتیشی: ناکۆکی من و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لێره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد که‌ ئه‌و له‌ دیموکڕاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵکی وه‌رده‌گرت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ کوده‌تا سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا پیلانی فوتحوڵا گوله‌ن بووه‌ و ده‌بێت ئه‌مریکا گوله‌ن ڕاده‌ستی تورکیا بکات.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ گوله‌ن له‌ کوده‌تای سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا ده‌ستی بووه‌، وتی: ئێمه‌ به‌ ده‌یان تیرۆریستمان ڕاده‌ستی ئه‌مریکا کرد و ئه‌م وڵاته‌ش ئێستا ده‌بێت گوله‌ن ڕاده‌ستی ئێمه‌ بکات.

News Code 4339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =