۳۲ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی له‌ ئێران هه‌یه‌

سەرۆکی ناوەندی بەرپرسایەتی نەخۆشینه‌ موسرییه‌کانی وەزارەتی ته‌ندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی ئێران وتی: ئێستا ۳۱ هەزار و ۹۵۰کەس نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی لە وڵاتدا ناسێنراون.

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، دوکتۆر موحەممەد مەهدی گوویا رۆژی سێشەممە لە یەزد و له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی زیادی کرد: پێنج هەزار کەس لەم رێژەیە تووشبوون بە ئایدز و  پاشماوەیان بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی پیس تووش بوونه‌.

ناوبراو بەوتنی ئەوەی کە لە سەدا٨۴ ی تووشبووان بە ئێچ ئای ڤی، پیاو و پاشماوەیان ژنن، ئاشکرای کرد: ئاڵبەت ئاماری تووشبووان بە ئەم نەخۆشیە لە ژناندا روو لە زیاد بوونە.

بە وتەی ئەو، هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی لە وڵات به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ڕێگای ده‌رزیه‌ و تاقیکردنەوەکان نیشان دەدەن کە لەسەدا ۱۵ ی تووشبوانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان که‌ به‌ ده‌رزی ماده‌که‌ ده‌که‌نه‌ ناو له‌شیانه‌وه‌، پیسن بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی.

ئه‌وه‌شی وت که‌ بەداخەوە ئاماری گواستنەوەی ڤایرۆسه‌که‌ لە رێگای پێوەندیی سێکسی لەدەرەوەی هاوسەرگیرییەوە لە حاڵی زیادبووندایە.

ئایدز لە لایەن رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ به‌ شەشەمین نەخۆشینی کوشندە ناونراوە و ئێستا نزیک بە ۳۵ ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ ناو خوێنیاندا هه‌یه‌.

News Code 4336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =