پشتیوانی دارایی هێرشی ۱۱ سێپتامبر پارەی لە بەندەر بن سوڵتان وەرگرتووە

لە بەشێک لەم راپۆرتەدا کۆنگرەی ئەمریکا ئاماژە بە گرتنی پارە لەلایەن پشتیوانی دارایی رفێنەرەکانی فڕۆکەی رووداوی ۱۱ی سێپتامبەر لە شازادە " بەندەر بن سوڵتان " باڵوێزی ئەو کاتەی سعوودیە لە ئەمریکا دەکات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " یو ئێس ئەی تودەی" لە بەشێک لە راپۆرتی ۲٨لاپەڕەیی کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە دەوری هاووڵاتیانی سعوودی لە هێرشەکانی ۱۱ی سێپتامبر ئاماژە دراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: پێوەندی لە نێوان یەکێک لە بکەرەکانی هێرشەکە لەگەڵ " بەندەر بن سوڵتان" وەزیری هەواڵگری رابردووی عەرەبستانی سعوودی و باڵوێزی ئەو کاتەی سعوودی لە ئەمریکا بووە.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە دراوە کە تێنووسی تەلفۆنی یەکێک لە رفێنەرەکانی فڕۆکە بە ناوی " ئەبوو زەبەیدە " کە لە مارسی ۲۰۰۲ لە پاکستان دەسبەسەر کرا، ژمارە تەلەفۆنی کۆمپانیێک دۆزراوەتەوە کە ئەم کۆمپانیە کاروباری بەڕێوەبەرایەتی شوێنی نیشتەجێ بوونی شازادە بەندەر بن سوڵتان باڵوێزی ئەو کاتەی سعوودی لە ئەمریکای لەئەستۆ بوو.

هەروەها ڵەم هەواڵەدا هاتووە  " ئۆسامە بەسنان " کەلەم راپۆرتەدا لە ئەو وەکوو پشتیوانی دارایی رفێنەرەکەی فڕۆکە ناوبراوە لەلایەن بن سوڵتان و هاوسەرەکەیەوە پارەی پێدراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی  "ئێف بی ئای"، " بەسنان" لە ۱۴ی مەی ۱۹۹٨ راستەوخۆ چەکێکی بە بایەخی ۱۵ هەزار دۆلار لە بن سوڵتان گرتووە و کردوویەتە پارە. هەروەها هاوسەرکەشی لە بن سوڵتان پارەی وەرگرتووە.

News Code 4335

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =