داعش بەرپرسایەتیی هێرشەکەی نیسی فەڕەنسای لە ئەستۆ گرت

گرووپی تێرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی هێرشە تێرۆریستیەکەی شاری " نیس " ی فەرەنسای لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلنەشرە "ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە گرووپی تێرۆریستیی داعش رایانگەیاند کە ئەم گرووپە بەرپرسایەتیی هێرشە تێرۆریستییەکەی شاری " نیس "ی فەرەنسای لەئەستۆ گرتووە.

پێنجشەممە شەو و هاوکات لەگەڵ رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لۆرییەکی بارهەڵگر چووە نێو کۆمەڵە خەڵکێکەوە کە لە جێژنی نەتەوەیی ئەم وڵاتە بەشداربووبوون.

دوابەداوی ئەم هێرشەدا ٨۴کەس گینیان لەدەست دا. بکەری ئەم هێرشە لە پێکدادان لەگەڵ پۆلیسدا کوژرا.

پاش ئەم هێرشە، " فرانسوا ئۆڵاند " سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەم هێرشەی وەکوو کردەوەیەکی تێرۆریستی ناولێبرد و بارودۆخی نائاسایی لەم وڵاتەدا بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

News Code 4334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =