سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کوده‌تای پیرۆزبایی وت

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ سه‌ر کوده‌تای شه‌وی ڕابردوودا بله‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی پیرۆز کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ سه‌ر کوده‌تای شه‌وی ڕابردوودا به‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئیدانه‌ کردنی کوده‌تا سپاسی کرد.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ خه‌ڵکی قاره‌مانی تورکیا سپاس ده‌که‌ین که‌ له‌ شه‌قامه‌کاندا مانه‌وه‌ و ۱۵ی جۆلای بۆ ئێمه‌ ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی دیموکڕاسییه‌ و ده‌یکه‌ینه‌ ڕۆژی خۆشی.

ئه‌و هه‌روه‌ها سپاسی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی کرد که‌ به‌شداری ئه‌م کوده‌تایان نه‌کرد و وتی: ئه‌م ڕووداوه‌ نیشانی دا که‌ خه‌ڵک به‌ هیچ له‌ونێک ناهێڵن تورکیا دیموکڕاسییه‌که‌ی له‌ بار چێت و ئازایانه‌ له‌ هه‌مبه‌ر تانکه‌کاندا وه‌ستان و یه‌کگرتوو بوون.

ئیلدریم ئاماژه‌ی دا که‌ له‌م ڕووداوه‌دا ۱۶۱ که‌س گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ۱۴۴۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و ۱۰۴ کوده‌تاچیش به‌ سزای گه‌ل گه‌یشتن.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو پارته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا سپاسی کرد که‌ یه‌ک ده‌نگ کوده‌تاکه‌یان ئیدانه‌ کرد و وتی: تاکوو ئێسته‌ ۲۸۳۹ ئه‌فسه‌ر باڵابه‌رزی سوپای تورکیا ده‌ستگیر بوون و داوا له‌ خه‌ڵکی ده‌که‌م که‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌کان به‌رده‌وام بن.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ فه‌رمانی له‌ سێداره‌نه‌دان پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌ و ڕێکاری یاسایی زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌گرینه‌ به‌ر.

ئیلدریم داوای له‌ ئه‌مریکا کرد که‌ هه‌رچی زووتره‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن ڕاده‌ستی تورکیا بکات و گوڵه‌ن له‌ هه‌ر وڵاتێک خۆی بشارێته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ دوژمنی تورکیا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

ئیلدریم له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: هه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌م کوده‌تادا بووه‌ به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نین و له‌ که‌س خۆش نابین و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ ڕووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.

News Code 4333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =