نێزیک بە ۳۰۰۰ کودەتاچی لە تورکیا دەستگیر کران/ ۱۶۱ کوژراو و ۱۴۴۰ بریندار

دوای ئەوەی بەرپرسانی تورکیایی ڕایانگەیاند کە کودەتای شەوی ڕابردووی ئەو وڵاتەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و کۆتاییان بەو ڕووداوە هێناوە، ئامارەکان لەسەر کوژراون، بریندران و دەستگیرکراوان بڵاوبووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کودەتای شەوی ڕابردووی تورکیا بە ۱۶۱ کوژراو و ۱۴۴۰ بریندار لە خەڵک و ئەرتەشی ڕەوای تورکیا و کودەتاچییەکان  و دەستگیری ۲۸۳۹ کەس کۆتایی هات.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە لە کودەتاچییەکان ۲۰ کەس کوژراوە و دەیان کەسیان بریندار بووە  

سەرۆک وەزیری تورکیا رایگەیاندووە کە زیاترین کوژراو لە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و هاووڵاتیانی ئاسایی تورکیا بووە کە ویستوویانە بەر بە کودەتاچییەکان بگرن.

هەروەها ئۆمیت دۆندار، سەرۆکی کاتی ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداری تورکیا ڕایگەیاندووە کە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ۲۸۳۹ لە کودەتاچییەکان دەستگیر کراوە کە ئەفسەری پلە باڵایان تێدایە.

بەرپرسانی تورکیا هەواڵ لە درێژەی ڕەوتی دەسبەسەرکردنی کوودەتاچییەکانی رۆژی رابردووی ئەم وڵاتە دەدەن.

 هەروەها ۲۰۰سەربازێک کە لە کوودەتاکەدا بەشدار بووبوون، بنکەی سەرەکیی ئەرتەشیان بەجێهێشتووە و خۆیانیان ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە.

 کاتژمێر ۲۳:۳۰ ی ڕۆژی هەینی بەکاتی ناوچەیی ( دەوروبەری بەرەبەیانیی بە کاتی تاران) ئەرتەشی تورکیا رایگەاند دژ بە دەوڵەتی ئەردۆغان کوودەتای کردووە. دوابەدوای ئەمە، گرووپێ لە هێزەکانی ئەرتەش بە چەکی سەربازیەوە لە ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە هاتنە شەقامەوە .

ئەوان رایانگەیاند، کۆنترۆڵی کاروبارەکانیان بە دەستەوە گرتووە و ناوچە جیاوازەکان بەتایبەتی فڕۆکەخانە، پەرلەمان و بینای ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتییان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و پێکدادانی توند لە بڕێ ناوچەدا ڕووی داوە.

News Code 4332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =