کودەتای سەربازی تورکیا ۹۰ کوژراو و ۱۱۵۴ برینداری لێکەوتەوە

مانگی سووری تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی لە برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەس لە رووداوەکانی ئەم وڵاتە لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ و هەروەها کوژرانی ۹۰ کەس دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " النشرە" مانگی سووری تورکیا رایگەیاند کە ڕووداوەکانی بەجێماو لە کوودەتای ناسەرکەوتووی ئەم وڵاتە کە لە شەوی ڕابردوودا ئەنجام درا ۱۱٥٤ برینداری لێکەوتەوە.

 ٨۰۰کەس لە ئەنقەرە و ۲۰۰کەس لە ئەستەنبۆڵ بریندار بوونە. هەروەها دەگوترێ کە ۹۰ کەسیش کوژراون.

جێی باسە، سەرۆک وەزیرانی تورکیا شەوی ڕابردوو هەواڵی لە کودەتای سەربازی لەم وڵاتە و شکستهێنانیشی دا.
News Code 4330

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =