هه‌ڵویستی هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر کوده‌تاکه‌ی تورکیا

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كودەتای سەربازی لەتوركیای ئیدانه‌کرد و رایگه‌یاند که‌ سیاسەتی دیموكراتیك تاكە رێگای چارەسەرە.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ، هاوسەرۆكانی هەدەپە لە لێدوانێكی نوسراودا هەڵوێستی رەسمی پارتەكەیان سه‌باره‌ت به‌کوده‌تای سه‌ربازی شه‌وی ڕابردوو له‌ وڵاتی تورکیا، بڵاوكردەوە.
له‌و ڕاگه‌یێنداروه‌دا هاتووە "هەدەپە لەهەر شەرت‌و مەرجێكدا‌ و لەوپەڕی بڕواوە لە دژی كودەتایە".

شه‌وی ڕابردوو کوده‌تای سه‌ربازی له‌ حاڵێکدا له‌ تورکیا ڕوویدا که‌ چه‌ند کاتژمێر دواتری ئه‌م ڕووداوه‌ شکستی هێنا و سه‌رۆک کۆماریش به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ کوده‌تاکه‌ شکستی هێناوه‌ و هۆکاره‌کانیشی سزا ده‌درێن.

هه‌واڵده‌رییه‌ فه‌رمییه‌کانی جیهان نووسیان که‌ تا ئێستا 90 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ هه‌زار که‌س بریندارن.
 

News Code 4329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =