بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەمە سەردانی مەریوانی کرد.
زارعی کووشا لەم سەردانەیدا چووە سنووری نێودەوڵەتی باشماخ و لە نزیکەوە چاوی بە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعین کەوت.
هەروەها پارێزگاری کوردستان چەندین پرۆژەی گەشتیاری و شتوکاڵی لە مەریوان، شویشە و نگڵ کردەوە.
لە کۆتاییدا پارێزگاری کوردستان سەردانی باشماخی کرد و لە گەڵ بەرپرسانی دیوی هەرێمی کوردستان لەوانە بەڕێوەبەری سنووری باشماخ دیداری کرد.
بۆچوونی ئێوە