سنووری هاوبه‌شی ئێران و تورکیا له‌ژێر کۆنتڕۆڵ دایه‌

دەبیری شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌ کودەتا لە تورکیا وتی:ڕووداوەکانی تورکیا بە نیگەرانییەوە چاوەدێری دەکەین و سنوورە هاوبەشەکانمان لەژێر کۆنترۆڵدایە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، " عەلی شەمخانی " نوێنەری ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی و دەبیری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشکرای کرد: تەواویی سنوورەکانی زەوینی و ئاسمانی هاوبەشی نێوان ئێران و تورکیا لە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی تەواودایە و بەته‌واوەتی بەسەریدا زاڵین.

شه‌مخانی له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ڕووداوه‌کانی تورکیا، رایگەیاند: بە وردبینی و نیگەرانییەوە رووداوەکانی تورکیا لە ژێر چاوەدێریماندایە و ناسەقامگیریی ئەم وڵاتە بە هۆکارێک بۆ ناسەقامگیریی ئاسایش و ئارامیی خەڵک دەزانین.

هەروەها وتیشی: تەواویی سنوورە زەوینی و ئاسمانییه‌ هاوبەشەکانمان لەژێر چاوەدری و کۆنترۆڵدایە دایه‌.

News Code 4325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =