کاردانه‌وه‌ی عەبدوڵڵا گۆیل به‌ کوده‌تای تورکیا

سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا لە کادانه‌وه‌ بە کوودەتای سەربازی دوێنێ شه‌و له‌م وڵاتە، ئاشکرای کرد: تورکیا وڵاتێک نییە کە تێیدا کوودەتا سەربکەوێ.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " النشرە "، عەبدوڵڵا گویل، سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا لە بەرامبەر کوودەتای سەربازی ئەم دواییانەی وڵات کاردانه‌وه‌ی توندی بوو و ئیدانەی کرد.

ناوبراو لەم پێوەندییەدا وتی: تورکیا وڵاتێک نییە کە تێیدا کوودەتا بتوانێ سەربکەوێ.

سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا هەروەها کوودەتاچیانی خستە بەردەنگی خۆیەوە و وتی: ئێوە ئەبێ به‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌کانتاندا بچنه‌وه‌.

جێی باسە، سەرۆک وەزیرانی تورکیا شەوی رابردوو لە کوودەتای سەربازیی ئەم وڵاتە و شکست هاتنیشی هەواڵی دا.

دەگوترێ کە ئەم کوودەتادا کوژرانی ٦۰ کەسی لێکەوتووەتەوە.

News Code 4324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =