لایه‌نگرانی گوله‌ن هۆکاری کوده‌تان/ ده‌ستگیری ۷۵۴ که‌س

وه‌زیری دادی تورکیا له‌ لێدوانێکدا به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ تا ئیستا ۷۵۴ که‌س هاوپه‌یوه‌ند به‌ کوده‌تای سه‌ربازی تورکیا ده‌ستگیر کراون، وتی: لایه‌نگرانی فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌ستیان بووه‌ له‌م کوده‌تایه‌دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ که‌ناڵی سومریه‌ نیوز، به‌کر بوزداغ، وه‌زیری دادی تورکیا له‌ وته‌دانێکدا په‌یڕه‌وانی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی تۆمه‌تبار کرد به‌ تێوه‌گلان له‌ کوده‌تای سه‌ربازی ئه‌م وڵاته.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ تا ئێستا ۷۵۴ که‌س به‌ تۆمه‌تی کوده‌تای سه‌ربازی تورکیا ده‌ستگیر کراون.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ گوله‌ن په‌یوه‌ندی خۆی به‌ کوده‌تای سه‌ربازی تورکیا ره‌تده‌کاته‌وه.

News Code 4321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =