کاردانه‌وه‌ی جیهان به‌ کوده‌تاکه‌ی تورکیا

ڕێبه‌رانی جیهان له‌ په‌یامه‌ جیاوازه‌کانی خۆیاندا په‌یامێکی هاوشێوه‌یان له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ کوده‌تای سه‌ربازی له‌ دژی "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فڕانس پرێس، ئه‌مریکا، ڕووسیا، ناتۆ و یه‌کێتی ئه‌ورووپا، هه‌موویان داواین کردووه‌ که‌ سه‌قامگیری بۆ تورکیا بگه‌ڕێته‌وه‌. له‌ هه‌مان کاتدا، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌ داوای کرد تاکوو به‌گری له‌ ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ردۆغان بگرن.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دۆخی ئێستای تورکیای به‌ وردی تاوتوێ کرد. له‌ کۆتایی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونییه‌دا هه‌ر دوولا داوایان کرد که‌ خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان له‌ ده‌مارگژی و خوێن ڕشتن دووری بکه‌ن.

بان کی مۆن، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش، هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی کۆده‌تای سه‌ربازی له‌ تورکیا، داوای کرد لایه‌نه‌کان ڕێز له‌ یاسا بگرن. ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی شتێکی قبووڵ نکه‌راوه‌.

دۆناڵد تاسک و ژان کلود یۆنکر، سه‌رۆکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپاش به‌ پشتیوانی کردن له‌ ئه‌ردۆغان داوایان کرد تاکوو هه‌رچی زووتره‌ دۆخه‌که‌ بۆ حاڵه‌تی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌م دوو که‌سه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فدرێکا موگرینی پشتیوانی خۆیان له‌ ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراو و ناوه‌نده‌ دیموکڕاتییه‌کان له‌ تورکیا ڕاگه‌یاند.

دیمیتری پسکۆف، وته‌بێژی کۆشکی کره‌ملینیش ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ڕووسیا چرکه‌ به‌ چرکه‌ ڤلادمیر پووتین له‌ ڕووداوه‌کانی تورکیا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌.

سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش پێشتر داوای له‌ لایه‌نه‌کانی تورکیا کرد تاکوو له‌ خوێن ڕشتن دووری بکه‌ن و کێشه‌کانی له‌ ڕێگه‌ی یاساوه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

یه‌نس ستۆلتنبرگ، ئه‌مینداری گشتی ناتۆش داوای کرد تاکوو لایه‌نه‌کان دان به‌خۆیاندا بگرن و وتی که‌ تورکیا هاوپه‌یمانی به‌هێزی ناتۆیه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ کۆده‌تای سه‌ربازی تورکیا کاریگه‌ری به‌سه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ سه‌ر داعش نابێت و هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به‌رده‌وام به‌ هه‌ڵفڕینه‌کانی خۆیان له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجرلیک درێژه‌ ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها ئانگلا مێرکل، سه‌رۆکی ئاڵمانیا داوای کرد تاکوو ڕێز له‌ دام و ده‌زگا شه‌رعی و دیموکڕاتییه‌کان بگیردرێت و گیانی خه‌ڵکی له‌م وڵاته‌دا بپارێزرێت.

بریتانیاش به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ شارۆمه‌نده‌کانی خۆی داوای کرد تاکوو له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کانی تورکیا دووری بکه‌ن.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاند که‌ تاران به‌ نگه‌رانیه‌وه‌ ڕووداوه‌کانی تورکیا ڕچاو ده‌کات. ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت دیموکڕاسی و ئاسایشی شارۆمه‌ندانی تورکیا یه‌که‌مایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا بێت و خه‌ڵکی یه‌کگرتوو بمێننه‌وه‌.

ئه‌لکسیس سیپراس، سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنانیش پشتیوانی خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕاگه‌یاند. ده‌وترێت که‌ بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ سیپراس ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆ بکات.

News Code 4320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =