تا لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتن نەکرێت، ناتوانین بڵێین ڕێککەوتن کراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تا لەسەر هەموو بابەتەکان ڕێککەوتن نەکرێت، ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین کە ڕێککەوتن کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر ئەبوو سەعید وەزیری دەرەوەی عومان ئەمڕۆ پێنجشەممە سەبارەت بە گرنگترین بابەتەکانی دوو لایەنە و هەروەها ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

هەروەها لایەنەکان لە ئەو گفتوگۆیەدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەناش گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو گفتوگۆیەدا، ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی سازێنەری عومان لە دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران و لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەی لایەنە جیاوازەکانی دانوستان دەسخۆشی کرد.

بەدر ئەبوو سەعید لە ئەو گفتوگۆیەدا هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکانەوە، ئەنجامی باش لە دانوستانەکانی ڤیەناوە ببینین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە نیازپاکی و جیدی بوونی ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیری زیادی کرد: دوای وەرگرتنی ڕوانگەکانی ئەمریکا، لە ئەگەری دڵنیا بوونەوە لە بەرژەوەندیی ئابووری ئێران لە ڕێککەوتنەکە و لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکان، دەچینە نێو قۆناغێکی نوێ لە دانوستانەکانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەختی کرد: تا لەسەر هەموو بابەتەکانی ڕێککەوتن نەکرێت، ناتوانین بڵێین بە دڵنیاییەوە لە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیر قسە بکەین.

News Code 43196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha