هیچ لایەنێک لەسەر هێرشی سەربازی تورکیا نییە/دیمەشق داوای خۆ ڕادەستکردنەوەمان لێ دەکات

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، وتی: هێزە جیهانییەکان و وڵاتانی ناوچەکەدژی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا بە وتنی ئەوەی کە سەبارەت بە ئەگەری ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا یەکدەنگی نییە، وتی: ئێمە بۆ هەموو لایەنەکانی هاوپەیوەند بە دۆسیەی سووریا بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە پێکدادان و هیرشێکی تورکیا لە باکووری سووریا هاوکاری دەکەین.

عەبدی ئەنجامی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی زەوینی لەلایەن تورکیای ڕەت کردەوە و بەس هێرشەکان بە درۆن و تۆپخانەی پشت ڕاست کردەوە و وتی: ئێمە ئیزنی هیچ جۆرە هێرشێکی زەوینی نادەین و نەمانداوە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی کوردنشینەکانی سووریاش وتی: پڕۆژە جێگیر کردنی ئاوارەکان بە ئامانجی دروست کردنی کێشە لە نێوان خەڵکی ناوچەکەیە و ئەوە هەمان شتێکە کە هێزەکانی هەسەدە ئیزنی پێ نادەن و بۆ پووچەڵ کردنەوەی هەوڵی تایبەت دەبن.

عەبدی زیادی کرد: هەموو ناوەندەکانی ئەمریکا دژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیانو ئێمەش لە ئوە خۆشحاڵین، بەڵام ئەوە بەس نییە چونکوو هەڕەشەکانی تورکیا هێشتا درێژەی هەیە.

کۆبانێ وتیشی: دیمەشق و هاوپەمانەکەی واتا ڕووسیا دژی هەڕەشەکانی تورکیان بەڵام لەلایەکی تریشەوە دەوڵەت یسووریا هەوڵ دەدات هەڕەشەکانی ئێستا بقۆزێتەوە هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ئەو کارەی کرد. سوپای سووریا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچە و کۆنترۆڵیان بکات.

News Code 43171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha