ئەمریکا دوای شەهادەتی سەردار سولەیمانی چی شاردووەتەوە؟

ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنال بە گێڕانەوەە بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا نووسی کە دۆخی ئامادەباشی ئەمنیەتی لە ئەمریکا دوای تیرۆری شەهید سولەیمانی شاردرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، والێستریت ژۆرنال ئاشکرای کرد کە ئەمریکا دوای تیرۆری شەهید سولەیمانی لە سەرەتای 2020 بەهۆی ترس لە تۆڵە کردنەوە، حاڵەتی نائاسایی خۆیی لە دەڤەری باڵەخانەی فیدراڵ چڕ کردبووەوە.

ئەو ڕۆژنامە بە گێڕانەوە لە زمانی بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا نووسی کە دۆخی ئامادەباشی ئەمنیەتی لە ئەمریکا دوای تیرۆری شەهید سولەیمانی شاردراوەتەوە و ناوی ئۆپراسیۆنی نەرمی نواندنیان لەسەر نابوو.

به پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە، ئەو ئۆپراسیۆنە نیشانی دەدات کە ترس لە کاردانەوەی ئێران تەنیا بە تیرۆری بەرپرسانی ئەمریکی سنووردار نابێتەوە بەڵکوو خەساریان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش دەگرێتەوە.

News Code 43149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha