بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی خوێندنەوە سیاسییەکانی ئەو ناوەندە لە مەجلیس لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێرناوی "جەنایەتە نوێیەکانی ئسرائیل لە دژی غەززە: هۆکار و لێکەوتەکان" هێناویە: خولی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دوای تێپەڕینی 15 مانگ لە دوا هێرش بۆ سەر ئەو ناوچە و شەهید بوونی 260 کەس دەستی پێکردووە.
هەروەها لە هۆکارەکانیشی دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ڕازی کردنی شارۆچکەنشینان، دروست کردنی کێشە و ئاڵۆزی و دژایەتی لە نێوان بەرەی بەرخۆدان، خەسار لە توانی مووشەکی بەرخۆدان، ڕاکێشانی سەرەنجی ڕۆژاوا و ...
ئەگەرچی لە ئاوەها دۆخێکدا ئەوە ئیسرائیل بووە کە شەڕی دەست پێکردووە بەڵام بەردەوام بوون و کۆتایی هێنانی بە دەستی هێزەکانی بەرخۆدانە.
لە لێکەوتەکانی ئەو شەڕەش دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر، نیشان دانی توانی مووشەکی گرووپەکانی بەرخۆدان لە غەززە و کەم بوونەوەی توانی بەرگری گومەی ئاسنین.
بەڵام گرووپەکانی بەرخۆدان بە یەکدڵی و یەکپارچەییەوە بەرانبەر ئیسرائیل وەستان و بە هاویشتنی زیاتر لە 700 مووشەک بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان، سەلماندیان کە لەمەوبەدوا، هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل تێچووی زۆر بۆیان دەبێت.
بۆچوونی ئێوە