ئەگەری چوونەدەرەوەی سەربازانی ئەڵمانی لە ئینجرلیک لە ئارادایە

لە ئەگەری درێژەپێدانی داکۆکی ئەنقەرە لە سەر دیدار نەکردنی نوێنەرانی پارلەمانی ئەڵمانیا لەگەڵ هێزەکانی ئەم وڵاتە لە بنکەی ئینجرلیک، ئەگەری هەیە بەرلین هێزەکانی خۆی لەم بنکەیە بانگ بکاتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بیزنس ئینسایدر " لە ئەگەری درێژەی پێداگری ئەنقەرە لە سەر چاوپێنەکەوتنی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەگەڵ هێزەکانی ئەم وڵاتە لە بنکەی ئینجرلیک، ڕينگە بەرلین هێزەکانی خۆی لەم بنکەیە بباتە دەرەوە.

" زیگمار گابریل" جێگری سەرۆکی ئەڵمانیا ئەم هەواڵەی راگەیاند.

دوابەدوای دەنگدانی نوێنەرانی پارلمای تورکیا بە گەڵاڵەی کوشتنی ئەرمەنەکان لە سەردەمی عوسمانی، تورکیا مۆڵەتی سەردانکردنی بنکەی ئاسمانی ئینجرلیکی بە نوێنەرانی پارلەمانی ئەڵمانیا نەدا.

گابریل وتی: ئەرتەشی ئەڵمانیا ئەبێ وەڵامدەری پارلەمان بێ و ئەگەر نوێنەرانی پارلەمان نەتوانن لەگەل هێزەکانی ئەرتەش چاوپێکەوتنیان هەبێ، ئاشکرایە کە هێزەکانی ئەرتەش ناتوانن لە تورکیا بمێننەوە.

هەڕەشەی ئەڵمانیا بۆ بردنە دەرەوەی ۲٥۰سەربازی خۆی لە تورکیا نیشانەی روونی تووڕەیی ئەم دوو وڵاتەی ئەندامی ناتۆیە.

News Code 4311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =