دیداری بەشار ئەسەد لەگەڵ نێردراوی ئەمنیی حەیدەر عەبادی

سەرۆک کۆماری سووریا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ " فالح فەیاز " راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دەمیشق هەرجۆرە سەرکەوتنی عێراق و سووریای لە بەرژەوەندی و بە هاوبەش بۆ دوو وڵاتەکە وەسف کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " سانا" بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ " فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کە ئەرکی گواستنەوەی نامەی " حەیدر عەبادی "ی لەئەستۆ بوو، کۆبوەوە.

ناوەرۆکی نامەکە سیاسی، سەربازی و ئەمنیی نێوان دوو وڵات بەتایبەتی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم بوو.

فەیاز لەم چاوپێکەوتنەدا بەشار ئەسەدی لە پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر شاری مووسڵ و ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئەم شارە لە ژێر دەستی تێرۆریستەکان ئاگادارکردەوە و جەختی لە هەوڵی تێکۆشانی عێراق بۆ بەردەوامیی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا کە دەسکەوتی ئەرێنیی لە سەر شەڕ لەگەڵ گرووپە تێرۆریستییە هەڕەشەکەرەکانی ناوچەکە و جیهان هەیە، جەختی کرد.

لە لایێکی تریشەوە بەشار ئەسەد دەسکەوتەکان و سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ئەرتەش و حەشدی شەعبیی عێراقی لە شەڕ لەگەڵ گرووپە تێرۆریستییەکانی داعش و نوێترینیان ئازادی شاری فەلووجەی لە خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە پیرۆزبایی کرد.

بەشار ئەسەد جەختیشی کرد کە ئەرتەشی سووریا و عێراق خەریکی شەڕێکی یەکسانن و هەرشێوە سەرکەوتنی هەرکامەیان دژی تێرۆریزم سەرکەوتنی دوو وڵاتەکە و تەواویی ئەو لایەنانەیە کە بە شێوەی جیدی بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم و ریشەکێش کردنی تێدەکۆشن، دێتە ئەژمار.

News Code 4310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =