سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنی تاوانی قورس ئەدات بۆ جەنایەتەکەی ئەم دواییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادیئیسلامی فەلەستین هەڕەشەی لە رژێمی زایۆنی کرد.

سەلامی وتی: رێگای گۆرانکاری لە فەلەستینی داگیرکراو و دابەزینی دەسەڵاتی زایۆنییەکان کە بەرەو رووخان دەچێت ڕێگایەکی بێ گەرانەوەیە و ئازادی قودسی شەریف نزیکە.

وتیشی: بەڵگەکان نیشان دەدات کە زایۆنییەکان لە ناوخۆوە دەرووخێن و بۆ رووخانی ئیسرائیل رەنگە بەرخۆدانی فەلەستین پێویستی بە شەڕ نییە.

News Code 43075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha