ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێکی وەزارەتی دەرەوە، هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی ئیدانە کرد.

ناوبراو، هەوڵی ئیسرائیلی جەنایەتکارانە، سەربزێوانە و هاندەرانە وەسف کرد و وتی: بەرپرسایەتی ئەو جەنایەتە، لێکەوتەکانی دەستدرێژی و هێرشی ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەلەستین و غەززە بەتواوەتی بەرەو ئیسرائیلە.

کەنعانی وتیشی: ئەوە مافی گەلی فەلەستینە کە بەرانبەر ئەو هێرشانە بەرگری لە خۆی بکات.

وتەبێکی وەزارەتی دەرەوە هەروەها داوای لە هەموو وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد تا ئەرکی مرۆیی و یاسایی و ئەخلاقی خۆیان هەمبەر گەلی ستەم لێکراوی فەلەستین، ئیدانە کردنی هەوڵە تیرۆریستانەکانی ئیسرائیل و ڕێگری لە درێژەی ئەو جەنایەتانە کە هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە، جێبەجێ بکەن.

News Code 43065

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha