بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان ههڵوێستى حزبهكهى لهبهرامبهر ههموو جوڵهكانى موقتهدا سهدرو دوا پهیامیشى كه شهوى ڕابردوو بڵاویكردهوه ڕاگهیاندو وتى:"هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كارێكی ئاسان نییە".
شهوى ڕابردوو موقتەدا سەدر وتارێکى پێشکەشکردو بەناڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگی ڕەتکردەوەو ڕاشیگەیاند، ئەو مەبەستى دەسەڵات نییە، بەڵکو چاکسازیی دەوێتو لەو پێناوەشدا ئامادەیە شەهیدبێت، هاوكات داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستای عێراقو دوبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانى کرد.
میرانى باسى كشانهوهى پهرلهمانتارانى ڕهوتى سهدرى كردو جهختیكردهوه، "كشانەوەی سەدریەكان لەپەرلەمان بڕیارێكی دروست نەبووە، سەدر تەنها شەقامی بەدەستەوە ماوە".
لەمیانەی بەشداریكردنی لەچلەی ماتەمینی كارگێڕی لقی 16ی حزبەكەی، فازڵ میرانى زیاتر وتى:"كشانەوەی سەدرییەكان لەپەرلەمان بڕیارێكی دروست نەبوو، ئەوەشی لەعێراقدا ڕویدا كارێكی ڕاست نەبوو".
بهوتهى بهرپرسه باڵاكهى پارتى، "سەدر دوو چەكی بەدەستەوە بوو، یەكەم هەبوونی 73 كورسی پەرلەمانو دووەمیش شەقام، یەكەمیانی لەدەستداوەو دەستی بەچەكی دووەمەوە گرتووە كە شەقامەو داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكات".
بۆچوونی ئێوە