فیلیپ هامۆند بووه‌ وه‌زیری دارایی بریتانیا

فیلیپ هامۆند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بووه‌ وه‌زیری دارایی بریتانیا و به‌م جۆره‌ بووه‌، جێگره‌وه‌ی جۆرج ئازبورن، وه‌زیری پێشووی دارایی بریتانیا که‌ ده‌ستی له‌ کار کێشا بووه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ له‌ لایه‌ن ده‌فته‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: شاژنی بریتانیا دانانی فیلیپ هامۆندی به‌ وه‌زیری دارایی واژۆ کرد. جۆرج ئازبۆرنیش له‌ کورسییه‌که‌ی خۆی کشایه‌وه‌.

فیلیپ هامۆند وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک وه‌زیرانی کابینه‌ی تێرزا مه‌ی، که‌سێکی باوه‌ڕپێکراو و ماندوو نه‌ناسه‌ که‌ لێهاتووی زۆر باشی له‌ کار و باری وه‌زارتخانه‌کاندا هه‌یه‌.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ئه‌م تنۆکراته‌ بریتانیاییه‌ له‌ ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌ فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رپێچی کردووه‌؛ به‌ تایبه‌ت ئه‌و ڕخنه‌ی زۆر تووندی له‌ واژۆ کردنی یاسای هاوسه‌رگیری ڕه‌گه‌زبازه‌کان کرد.

به‌م پێیه‌ بۆریس جانسۆن، شاره‌وانی پێشووی له‌نده‌ن و له‌ پشتیوانه‌ سه‌رسه‌خته‌کانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بووه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا.

بۆریس جانسۆن، شاره‌داری پێشووی له‌نده‌ن یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ چوونه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌وڵێکی زۆری دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌سێکی ناسراوه‌، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ لایه‌ن پارته‌که‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ربژار نه‌کرا.

تا به‌ر له‌ سه‌رکه‌وتنی ترێزا مه‌ی له‌ ڕکابه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا زۆر که‌س لایان وا بوو که‌ بۆریس جانسۆن ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی بریتانیا.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نوێی "چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا" له‌ کابینه‌ی ترێزا مه‌ی، به‌ ده‌یوید دیۆس سپێردرا.

News Code 4305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =