بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزوتنەوەی ئیمتیداد لەڕاگەیەندراوێکدا داوای ڕێکخستنەوەو حه‌لكردنى حەشدی شەعبی کردوە لەناو دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقدا.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبونەوەی سەنەدی نیشتمانی کە ھاوکات وتەبێژی حەشدی شەعبیشە ڕاگەیاند، "لێرەو لەوێ گوێبیستی داواکاری ھەڵوەشانەوە یان یەکخستنەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەبین لەگەڵ ھێزە ئەمییەکان، بەڵام ئەوانە بێ‌ئاگان لەوەی حەشدی شەعبی سەرە ڕمی سیستمی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەو جێگەی شانازییە بۆ ھەموو گەلی عێراق".
وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى ده‌شڵێت:"ڕەنگە لایەنەکان لەسەر سیاسەت‌و شێوازی کارکردن ناکۆکبن، بەڵام ھەموان پاڵپشتی حەشدی شەعبی دەکەن دژی ھەر پیلانگێڕییەک".
حەشدی شەعبی پێكهاتوه له40 یەکەی سەربازیی لەعێراق، زۆرینەیان موسڵمانی شیعە مەزھەبن، لەپاڵ ئەوانیش سوننە، مەسیحییەکان‌و ئێزدییەکانیش بونیان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ى یه‌كه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان.
دەستپێکی دروستبوون‌و چالاکییەکانی حه‌شد دەگەڕێتەوە بۆ حوزەیرانی ساڵى 2014 ئەمەش لەدوای ھاتنی داعش بۆ عێراق، لە19ى كانونى یه‌كه‌مى 2016شدا فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق یاساى حه‌شدى واژۆكردو له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه بوو به‌هێزێكى یاسایی له‌عێراقدا.
بۆچوونی ئێوە