شه‌ڕی چه‌کداری له‌ مه‌هاباد/ سێ که‌س ده‌ستگیر کران

شه‌وی ڕابردوو چوار که‌س له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمام خومه‌ینی شاری مه‌هاباد پێکداهه‌ڵپرژان.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی مه‌هابد سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م رووداوه‌ به‌ هه‌واڵنێری مێهر وت: لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام هێشتا ناتوانین له‌مباره‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین.

 سه‌رهه‌نگ فه‌تاح بابانژاد وتی: له‌ گه‌ڕه‌کێکی نێزیک نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی چه‌ند که‌سێک به‌ هۆی کێشه‌ی تاکه‌که‌سیه‌وه‌ پێکداهه‌ڵپرژان و ته‌قه‌یان له‌ یه‌کتر کرد.

زیادیشی کرد: به‌ هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ که‌س بریندار نه‌بوو و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی پۆلیس سێ که‌س له‌ هۆکارانی ئه‌م ته‌قه‌کردنه‌یان ده‌ستگیر کرد.

News Code 4304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =