بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیاکانی ئیسرائیل بە گێڕانەوە لە زمانی بەرپرسێکی پایەبەرزی ئەو ڕژێمە ڕایانگەیاند کە ئەو ڕێککەوتنە کە بڕیارە لەسەر دۆسیەی کێشانەوەی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ لوبنان، بکرێت، بە واتای بەزینی تەواوی تێلاڤیڤ هەمبەر لوبنان بوو و لە ئەو بابەتە سەید حەسەن نەسروڵڵا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ناوبراو وتی: ئەو ڕێککەوتننە بەزین بەرانبەر لوبنانە و ئەو بابەتە لەلایەن یائیر لاپید و بنی گانتزەوە ئەنجام دراوە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هەروەها زیادی کرد: ئەگەر تێلاڤیڤ سەبارەت بە پرسەکانی دیکەش، ئاوەها دانوستانێک بکات، زۆر مایەی نیگەرانی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە