ئه‌مریکا گه‌ماڕۆکان له‌ دژی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێرانی درێژ کرده‌وه‌

ئیداره‌ی پیشه‌ و ئاسایشی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کرد که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ پانزده‌ که‌سایه‌تی ئێرانی به‌ پشتیوانی پلانه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێران تۆمه‌تبار کرد و ئه‌م ۱۵ که‌سه‌ی خسته‌ لیستی گه‌ماڕۆکانی خۆیه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له‌ سپۆنتیک، ئیداره‌ی پیشه‌ و ئاسایشی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کرد که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پڕۆژه‌ یاسای ناسراو به‌ فه‌رمانی حه‌وتمی ژانڤییه‌ی خۆی درێژ کرده‌وه‌. کاتی خۆی به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌، مۆڵه‌تی هه‌نارده‌ کردن له‌ ۱۵ که‌س که‌ له‌ به‌رنامه‌ی سیسته‌می مووشه‌کی ئێران ده‌ستیان هه‌بوو، وه‌رگیرایه‌وه‌. ئه‌مانه‌ تۆمه‌تبارن که‌ یارمه‌تی به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێرانیان داوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: درێژ کردنه‌وه‌ی کاتی یاسای (تی دی ئۆ) به‌ مه‌به‌ستی به‌ر گرتن له‌ پێشێل کردنی یاسا و ڕێساکانی هه‌نارده‌ کردن و له‌ درێژه‌ی دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌مریکاییه‌کان کارێکی پێویسته‌.

به‌ڕێک له‌ کۆمپانیا گه‌ماڕۆ دراوه‌کان بریتین له‌: کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ماهان، کۆمپانیای ئاسمانی که‌رمنی فه‌ڕه‌نسا، کۆمپانیای سکایکۆی بریتانیا، کۆمپانیای ئه‌لنه‌سری ئه‌ردۆن و گرووپی سکای بلۆبرێد له‌ ئیمارات.

News Code 4302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =