یارمه‌تی ۳۵۰ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکا بۆ لابردنی نتانیاهۆ

ڕاپۆرتێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ یارمه‌تی ۳۵۰ هه‌زار دۆلاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بۆ له‌سه‌ر کار لابردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فاکس نیوز، ڕاپۆرتی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بۆ کار و باری هه‌واڵگری، نیشانی ده‌دات که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی داوه‌ تاکوو بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی له‌ سه‌ر کار لاببرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ۳۵۰ هه‌زار یۆرۆ یارمه‌تی به‌ گرووپێک به‌ ناوی "بزووتنه‌وه‌ی وان وه‌یس" داوه‌ تاکوو هه‌وڵ بده‌ن نتانیاهۆ له‌ سه‌ر کار لابه‌رن، ئه‌م گرووپه‌ گرووپێکی ئاشتی خوازی ئیسڕائیلییه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئاشتی له‌ نێوان فه‌له‌ستینییه‌کان و ڕژیمی زایۆنی سه‌ر بگرێت.

ده‌وترێت که‌ ئه‌م یارمه‌تیانه‌ تاکوو ۱۴ی نۆڤامبه‌ری ساڵی ۲۰۱۴ش درێژه‌ی بووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گرووپی وان وه‌یس دوای پچڕاندنی یارمه‌تییه‌کان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ گرووپێکی دیکه‌ به‌ ناوی "ڤیکتۆی ۱۵" تێکه‌ڵ بووه‌ و که‌مپینێک به‌ ناوی "هه‌ر که‌سێک بێجگه‌ له‌ بی بی"یان له‌ دژی ناتانیاهۆ دروست کردووه‌. تاکوو خه‌ڵکی به‌ نتانیاهۆ یان هه‌مان بی بی ده‌نگ نه‌ده‌ن.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، ڕاب پورتمه‌ن، سه‌رۆکی لێژنه‌که‌ جه‌ختی کردووه‌ که‌ ئه‌م پارانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ دابین کراوه‌ و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ که‌ پاره‌ی ئه‌مریکاییه‌کان بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌م وڵاته‌ ته‌رخان ده‌کرێت.

News Code 4300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =