ئەمریکا ۱۰هەزار ئاوارەی سووری وەردەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند کە وڵاتەکەی ۱۰هەزار ئاوارەی سووری تا کۆتایی ئەمساڵ وەردەگرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئاناتۆڵی " جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وته‌دانێکی دا لە واشنتۆن لە رێوڕەسمی جه‌ژنی رەمەزان کە یەک حەوتە دواخرابوو، وتی: وڵاتەکەی هەروەک پێشتر بەڵێنی دابوو تا کۆتایی ئەمساڵ، ۱۰هەزار پەناخوازی سووری وەردەگرێ.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بۆ دابین کردنی پێداویستیی ته‌ندروستی، خۆراک و پەروەردەی ئەم پەناخوازانە، ۴۳۹ ملیۆن دۆڵار خەرج دەکات.

کری بە ئاماژە بە هێرشە تێرۆریستییەکانی ئەم دواییانە لە مەدینە، ئه‌سته‌نبۆڵ و داکا، رایگەیاند: جه‌ژنی ئەمساڵ لەگەڵ بیرەوەری تاڵ و شیرین تێپەڕی و ئێمە ئەبێ بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم یەکگرتوو بین و لە پەنای یەکتره‌وه‌ وەکوو سەفێک خۆڕاگر بین و یه‌ک ڕیز.

لەم رێوڕەسمەدا، رێژەیێکی زۆر لە دیپلۆماتە ئەمریکیی و دەرەکییەکان، نوێنەرانی رێکخراوە نادەوڵەتییەکان و سیاسەتمەدارەکان بەشدار بوون.

پێشتریش باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی به‌ر لە تەواوبوونی ئەمساڵ ۱۰هەزار پەناخوازی سووری وەردەگرێت.

تا ئێستا وێلایەتە یەکگرتووەکان نزیکەی ۱۰۰۰پەناخوازی سووریی وەرگرتووە.

پێویست بە ئاماژەیە ئەمریکا و هاودەستەکانی لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی گرووپە تێرۆریستییەکان و ناسەقامگیریی ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا دێنە ئەژمار.

News Code 4299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =