۴۵۷ به‌لژیکی لە عێراق و سووریا ئه‌ندامی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانن

ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌لژیکی لە ئەندامێتی ۴۵۷ هاووڵاتی بلژیکا لە گرووپە تێروۆریستییەکانی نێو عێراق و سووریا هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی " لیبر " چاپی به‌لژیک لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە ۴۵۷ کەس لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی گرووپە تێرۆریستیە تەکفیرییەکانی عێراق و سووریا چالاکن.

لە درێژەی هەواڵەکەدا نووسراوه‌: ئەم رێژەیە ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بەشداری بکەن لە نێو گرووپە توندڕەوەکاندا و به‌ ژماره‌یه‌کی مامناوەند نایێنە ئەژمار.

رۆژنامەکه‌ هەروەها نووسیویەتی: رێژەی ۴۷۵ بریتین لە پیاوان، ژنان و تەنانەت منداڵان. وادیارە کە ئەم رێژەیە لە چاو سەرەتای ساڵی ۲۰۱٦ بەرز بووەتەوە.

لەم هەواڵەدا هاتووە: ۲٦٦ کەس لەم کەسانە لە عێراق و سووریان کە ۵۱کەس لەوانە ژنن. دەگوترێ ۹۰ بلژیکیایش لە پێکدادانەکانی سووریا و عێراق کوژراون بەڵام دەوڵەتی به‌لژیک بە شێوەی فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

دەوڵەتی به‌لژیک لە هەنگاوێکی نوێدا، مافی هاووڵاتیی کەسانێک کە دەیانەوێ بەشداری لە گرووپە تێرۆریستییەکانی عێراق و سووریا یا بەشدارییان کردووە هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و تا ئێستا مافی هاووڵاتیی بوونی ۱۱ کەس کە عەرەب بوونە، وه‌رگرتووه‌ته‌وه.

News Code 4298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =