بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەها زەنگەنە سیاسەتوانی کوردی عێراقی سەبارەت بە دانوستانەکانی یەکێتی و پارتی بۆ ناساندنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق وتی: مەحاڵە ڕێککەون.
وتیشی: پارتی هەوڵ دەدات هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی سەرۆک کۆماریی عێراق بە سە یەکێتیدا بسەپێنێت و بەمەشەوە هەر سیناریۆی ساڵی 2018 لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا جارێکی تر دووپات دەبێتەوە و هەر لەبەرژەوەندی یەکێتی دەشکێتەوە.
پێشتر تارێق جەوهە. ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتبووی نامانەوێت لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق لە گەڵ پارتی دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی بارزانی مامەڵە بکەین.
بۆچوونی ئێوە