وردەکاری نوێ لە دەستگیر کردنی گرووپێک لە تیرۆریستانی کۆمەڵە لە ئێران

وەزارەتی ئیتلاعات وردەکاری زیاتری لە دەستگیریی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هاتووە کە ئامانجی تیرۆریستە دەستگیر کراوەکان تەقاندنەوەی ناوەندێکی هەستیاری پیشەی بەرگری لە ئێران بووە.

ئەوەش وتراوە کە ئەمانە پەیوەندییان بە رژێمی زایۆنییەوە بووە و زایۆنیستە خراپەکارەکان هاورێژ لە گەڵ گرینگایەتی و هەستیاریی ناوەندە بەرگرییەکە، شێوەیەکی دژوار یان بۆ ناساندنی جوگرافیایی ئامانجەکە و تێکشکاندنی بە گشتی، داڕشتبوو.

لە بەشێکی تری ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هۆکارانی ئەو ئۆپراسیۆنە لە ئەندامانی کروودی تیرۆریستی و مزۆری کۆمەڵەن کە راستەوخۆ لە لایەن عەبدوڵای موهتەدی ، سەرکردەی گرووپی کۆمەڵە بۆ راسپاردەییەکە هەڵبژێردراون و بە ئەفسەرانی مووساد ناسێندراون.

هەروەها ئاماژە دراوە؛ شیاوی وتنە کە مزۆری گرووپی کۆمەڵە بۆ ڕژێمی زایۆنی لە مێژە ئاشک ا بووە و بەڵگەمان لە سەری هەیە بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییەکە تەواو نزیکە و ئێستا بە وەکالەت لە رژێمی زایۆنی ئۆپ اسیۆن ئەنجام دان بووەتە پیشەی ئەم مزۆرانە.

وەزارەتی ئیتلاعات رایگەیاندووە: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان دوای دەستگیری تیرۆریستان و لە قۆناغی یەکەم دا بە مەبەستی نەپساندنی پەیوەندی تیرۆریستەکان لە گەڵ ئەفسەرانی ئۆپراسیۆنیی مووساد، بە شێوەی تەواو سپی دەستگیرییەکانی ئەنجام دا. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوە هەموو ئەندامانی گرووپەکانی ئۆپ اسیۆن، پشتیوانیی و شێوەی ستراتێژی ئۆپراسیۆنی مووساد بزانێت و لە کاتی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەکە ئاگادار بێتەوە و پووچەڵیان کاتەوە. کە تیرۆریستان شکستیان هێنا لە رۆژی یەکشەمەی رابردوودا فەرمانیان دا بە گرووپی مزۆر و‌تیرۆریستی کۆمەڵە دەستگیر کرانی ژمارەیەک ئەندامیان رابگەیێنن! وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی کەسەکان و شوناسی هۆکارانی ئۆپراسیۆنەکە و دەستوپەیوەندەکانیان لە دەرەوەی ئێران بە وردی بڵاو دەکاتەوە.

فرەیی رێژەی جیهازات و چەک و‌چۆڵەکە بۆ تیرۆریستان ئەوەن ە بوو کە راستەوخۆبۆ خۆیان هەڵنەگیراوە و نەیانتوانیوە بیهێننە ناو وڵات بۆیە لە ناو‌کەلوپەلی تردا شاردوویانەتەوە و لە رێگای کۆڵبەرییەوە لە هەرێمی کوردستانەوە هێناویانەتە ناو ئێران.

بەشێک لەو‌جیهازاتە ئەمانەی خوارەوەن کە دەستیان بە سەردا گیراوە.

8 بۆمبی زۆر بەهێز بۆ تەقاندنەوەی ئامانجی سەرەکی و 8 بۆمبی بچووک بۆ لە ناو بردنی جیهازاتی تیمەکە دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەرەکی.

4 پارچە دەمانچەی تایبەت و بێدەنگکە. و ڕێژەیەکی زۆر فیشەک.

سیستەمی پەیوەندی ویندۆزی سوور ، لەپ تاپ و مۆبایل و ڕۆتێری تایبەت.

کەرەستەی پێویست بۆ دروست کردنی کێشە لە سیستەمی چاوەدێری دەڤەری ئەو شێنەی دەیانەویست بیتەقێننەوە و ئامێری تەقاندنەوە لە رێگای دوور

کەلوپەلی پێویست بۆ گریم و گۆرینی دەموچاو ، کڵاو قژ و کەرەستەی گۆڕینی شوێن پەنجە

رێژەیەکی زۆر دروای بیانی و ریاڵی ئێرانی

هەویەی ساختەی ئێرانی و هی وڵاتانی دیکە

News Code 42952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha