جۆرەکانی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی داعش

رۆژنامەیێکی ئینگلیزی راپۆرتێکی لە بینراوەکانی هەواڵنێری خۆی لە زیندانەکانی داعش و کەرەسەکانی ئەشکنجەی ئەم گرووپە تێرۆریستیە لە شاری فەلووجە بڵاو کردەوە

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی " العالم " رۆژنامەی ئینگلیزیی " تایمز" لەم دواییانەدا هەواڵێکی لە بینراوەکانی هەواڵنێری خۆی لە زیندانەکانی داعش و کەرەسەکانی ئەشکەنجەی ئەم گرووپە تێرۆریستیە لە شاری فەلووجە بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، " کاترین فیلیپ " هەواڵنێری نێردراوی تایمز بۆ فەلووجە لە راپۆرتێکدا دەربارەی بینای حوکمی شەرعیی داعش کە شوێنی دادگایی کردنی تۆمەتبارەکان بووە، دەڵێت: یەکێک لەم ژوورانە پڕ بوو لە قەفەسەی ئاسنی. ئەندازەی یەکێک لە ئەم قەفەسانە سێ هەنگاو لە دوو هەنگاو بوو. یەکەمین هێزە عێراقییەکان کە گەیشتنە شاری فەلووجە، لە ناو یەکێک لەم قەفەسانەدا لەشی یەکێک لە زیندانیەکانیان دۆزیبووەوە کە چەکدارەکانی داعش لە کاتێی هەڵاتندا بە حاڵی خۆی وازیان لێهێنا بوو.

فیلیپ ژوورێکی تری کە تایبەتی زیندانیە ژنەکان بوو بەم شێوەیە باس دەکا: دۆسیە دۆزراوەکان لە زیندانی ناوچەی " نزال" ی فەلووجە دەریدەخات کە ژوورە تایبەتەکانی زیندانی بۆ دەسبەسەرکردنی ژنان کەڵک گیراوە کە ملیان نەداوە نیکاح بکرێن بۆ داعشییەکان.

هەواڵنێری تایمز زیادی دەکات: لە زیندانێکی تردا لە ناوچەی مامۆستایان هەندێ لە کەرەسەکانی ئەشکەنجەدان دۆزرایەوە، وەکوو قولاو و زنجیرگەلێ بۆ هەڵواستنی زیندانیەکان لە پاوە و باتریی ئۆتۆمبیل و کابلگەلێ کە بۆ گەیاندنی شۆکی ئەلکترۆنیکی بە زیندانیەکان کەڵکی لێوەرگیراوە.

News Code 4295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =