دژایەتی له‌گه‌ڵ دانی مافی هاووڵاتی تورکیا بە ئاوارە سوورییەکان

سێ پارتی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەگەڵ پێشنیاری " ئەردۆغان " سەبارەت بە دانی مافی هاووڵاتی بوون بە ئاوە سوورییەکان دژایەتییان نواند.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " حورییەت دەیلی " رێبەرانی سێ پارتی گەورەی ئۆپزسیۆنی دەوڵەتی تورکیا دژی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ پێدانی مافی هاووڵاتی بوونی تورکیا بە ئاوارە سوورییەکان وەستانەوە.

"کەماڵ قلیچدارئۆغڵۆ " سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا بە دژایەتی لەگەڵ ئەم بڕیارەی ئەردۆغان وتی: لەم بارەوە ئەبێ گشتپرسی بەڕێوە بچێ و خەڵکی تورکیا بڕیار لەم بابەتە بدەن.

ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی: تورکیا لەبری دانی خانوو بە ئاوارەکانی سووریا ئەبێ لە چاککردنەوەی خانووەکانیاندا یارمەتییان بدات.

هەروەها " سەلاحەدین دەمیرتاش " هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە دژایەتی لەگەڵ ئەم بڕیارەی سەرۆک کۆمای تورکیا خوازیاری گشتپرسی لەم بارەیەوە بوو.

دەمیرتاش وتی: ئاوەها کارێک دەتوانێ ببێتە هۆی گەشەکردنی هەستە رەگەزپەرستانەکان دژ بە ۳ ملیۆن سووریێک لە لە تورکیا نیشتەجێن.

ناوبراو هەروەها وتی: سەرۆک کۆمار ناتوانێ لەم بارەیەوە بڕیاردەر بێت.

 وتیشی: پارتی دادوگەشە بە ئامانجی سیاسیی ناوخۆییەوە ئەم کارە ئەنجام دەدەن.

هەروەها " دەوڵەت باخچەلی " سەرۆکی پارتی بزاڤی نەتەوەپەرەست کە سێهەمین پارتی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی  تورکیایە بە رەخنە لە پێشنیارەکەی ئەردۆغان وتی: پرسی دانی مافی هاووڵاتی لە بازنەی دەرەتانەکانی سەرۆک کۆماردا نیە.

ناوبراولە درێژەدا وتی ئێمە دەتوانین نان و خۆراکی خۆمان لەگەڵ ئاوارەکاندا دابەش بکەین بەڵام دانی مافی هاووڵاتی بە سووریاییەکان بە ئامانجی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا بێ بەرپرسایەتییە.

News Code 4293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =