دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سعوودییه‌

عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌روه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی که‌ سەفەری واشنتۆنی کردووە، له‌گه‌ڵ جان کری و سۆزان ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شه‌رقول ئه‌وسه‌ت، عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ له‌گه‌ڵ جان کری، هاواتا ئه‌مریکاییه‌که‌ی خۆی له‌ واشنتۆن دیداری کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ر دوو لا له‌ میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت سووریا و یه‌مه‌ن  باس و گفتوگۆیان کرد.

تاکوو ئێسته‌ هیچ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م دیداره‌ له‌ لایه‌ن هیچ کام له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و سعوودییه‌وە بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

جوبه‌یر هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سۆزان ڕایس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکاش دیدار و گفتوگۆی کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ری خۆی بۆ واشنتۆن هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا کۆبووەوە.

News Code 4292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =