ئێران، ڕووسیا و چین؛ سێ هێزی گرینگ و سەربەخۆ لە بەرانبەر فرەخوازییەکانی ئەمریکا

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئێران، ڕووسیا و چین، سێ هێزی گرینگ و سەربەخۆ لە بەرانبەر فرەخوازییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەفتەیەکدا کە تێبەڕی سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیدار و گفتوگۆیان کرد. ئەو دیدارانە هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ناسراو بە ئاستانە بەڕێوە چوو و ناوەرۆکەکەی ڕەنگدانەوەی جیاوازی لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان و ڕای گشتی هەبوو.

مێدیای KHAMENEI.IR گفتوگۆیەکی چڕوپڕی لەگەڵ دکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، گرینگترین تەوەرەکان ئەو دیدارانەی خستووەتە بەر باسەوە.

لۆژیکی پێوەندی لەگەڵ ڕۆژهەڵات بەتایبەتی بە ڕووسیا چییە؟

هەم ئیمام خومەینی و هەم ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر ئەوە جەختیان کردووە کە ڕوانینی ئێمە ئەبێ بەرەو ڕۆژهەڵات بێت چونکوو خەریکی گەشە و سەرهەڵدانە. لەم نێوانەدا هیند بە شێوەیەک، چین بە شێوەیەک و ڕووسیا بە شێوەیەک و وڵاتانی دیکەش بە شێوەیەکی دیکە.

سەردەمانێک هەم ڕووسیا و هەم چین و تەنانەت ئێرانیش بە هۆی دەسەڵاتدارەکانیانەوە شێوەی ڕوانین و هەڵسوکەوتیان زاڵمانە بوو، ئێستاکە هەندێک کەس دەلێن ڕاستە ئەو وڵاتانە مارکسیست نین ،بەڵام وڵاتانێکی بەهێزن کە دەتوانن بە سەر ئێراندا زاڵ بن بەڵام سەرەنج بە ئەوە نادەن کە نە ئێران، ئێرانی سەردەمی پهەلەوی و قاجاڕە، بەڵکوو بەهێزتر لە هەر کاتێکی دیکەیە و نە ڕووسیا شەورەوی پێشوویە و نە چینیش وڵات توندئاژۆ و فرەخوازی پێشوویە. هەر بۆیە ئێمە بە ئەوپەڕی هێزەوە لەگەڵیان مامەڵە دەکەین و ئیزنی دەستێوەردان نادرێت پێیان.

لە پرسی بەرژەوەندی ئابووری ئەگەر بتانەوێت لە بواری ژێئۆپۆلۆتیک و بەرژەوەندی ئابووری یان ترانزیت بابەتەکە لێک بدەینەوە، دەرفەتەکانی ڕووسیا چییە؟

هەم وڵاتی ڕووسیا بۆ ترانیزت و پێوەندی لەگەڵ کەنداوی فارس پێویستی بە خاکی ئێران هەیە و هەم هیند بۆ پێوەندی ئابووری لەگەڵ ڕۆژاوا پێویستی بە خاکی ئێران هەیە و هەم چینیش وەکوو هەزاران ساڵ لەمەوپێش پێویستی بە ڕێگای ئاورێشم هەیە.

لە ساڵانی گەمارۆدانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە، ئێمە ساڵانە زیاتر لە 52 ملیار دۆلار دانوستانی بازرگانیمان لەگەڵ چین هەبووە. ئەوە نیشانی دەدات کە پێوەندی ئێمە لەگەڵ چین سەرەڕای دژایەتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی گەشەی کردووە.

لە مانگەکانی ڕابردوودا، ئەمریکا، ئۆسترالیا و بریتانیا لە دژی چین لە ئەقیانووسی هیند مانۆڕی سەربازیان بەرێوە برد و لە بەرانبەریشدا ئێران، چین و ڕووسیا لە باکووری ئەقیانووری هیند مانۆڕیان بەڕێوە برد. ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە هۆکاری چوونی ئێران بەرەو هاوکاری لەگەڵ چین و رووسیا هاوکاری لایەنەکان هاندەدات یارمەتیدان بە یەکترە. هەر سێ وڵاتی ئێران و چین و رووسیا بە ئامانجەکانی خوارەوە پێکەوە هاوکاری دەکەن:

1.بەرەڕوو بوونەوەی هێژمۆنی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە دژی ڕۆژهەڵات

2. هەر سێ وڵاتەکە سەربەخۆن و هیچ کامیان سەر بە هێزێکی بیانی نین و باج نادەن.

3. هەر سێ وڵاتەکە لەلایەن گەلانیانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

News Code 42890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha