ڕێبه‌ری گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ینه‌ ئامانج

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ سەردانێک گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان و وتی که‌ وڵاته‌که‌ی ڕێبه‌ری گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ هه‌ر سووچێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت ده‌کاته‌ ئامانج.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له‌ بی بی سی، ئه‌شتۆن کارتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌فغانستان وتی: ئامانجی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م به‌خشێنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ ژنراڵ جان نیکسۆن، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها دڵنیایمان به‌ هێزه‌کانی ئه‌فغانستان دا که‌ پشتیوانی داراییان ده‌که‌ین و تاکوو ۲۰۱۷ش ده‌مێنینه‌وه‌.

ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا ئه‌مریکا ڕێبه‌ری گرووپه‌ چه‌کداره‌کان جارێکی دیکه‌ له‌ پاکستان ده‌کاته‌ ئامانج وتی: له‌ هه‌ر کوێک که‌ ئه‌م تیرۆریستانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بکه‌ن، ئه‌وه‌ ده‌رکێنه‌ ئامانج.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، مه‌لا مه‌نسوور، ڕێبه‌ری پێشووی تاڵیبان له‌ پاکستان کرایه‌ ئامانجی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و کوژرا.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ پاکستان وتی: ئه‌مریکا و پاکستان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی یه‌کترن و ئێمه‌ له‌ ڕووی ئاسایشیه‌وه‌ هاوکاری زۆر باشمان هه‌یه‌، به‌ ڕای من دراوسێکانی پاکستان هه‌ڕه‌شه‌ نین بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌، به‌ ڕای من گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆ پاکستان تیرۆریسمه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزم هاوکاری پاکستان ده‌کات تاکوو ئه‌م وڵاته‌ بتوانێت به‌سه‌ر کێشه‌کانی ناوخۆیدا زاڵ بێت.

کارتر دواجار سپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستانی کرد و ڕایگه‌یاند که‌ ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌فغانستان کارێکی زۆر باشیان کردووه‌ که‌ قبووڵیان کردووه‌ چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیستمی به‌ڕێوه‌ بردنی حکومه‌تدا بکه‌ن.

له‌م کۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌شره‌ف غه‌نی-یش ئاماده‌ بوو، ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: له‌ هه‌ر دولارێک که‌ به‌ ئه‌فغانستان وه‌ک یارمه‌تی ده‌درێت ده‌بێت شه‌فافسازی ببێت و روون بێته‌وه‌ که‌ بۆچی خه‌رج کراوه‌.  ئێمه‌ به‌ڵێنمان داوه‌ که‌ ڕوون ئیش بکه‌ین، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵ بکه‌ین، هێزه‌کانی ناوخۆ ڕێکبخه‌ینه‌وه‌ و مافی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگرین.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان جه‌ختی کرد که‌ په‌یوه‌ندی نێوان کابول و ئیسلام ئاباد زۆر به‌هێزه‌ و هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا بوونی نییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ بڕیاری نوێی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و له‌سه‌ر داوای فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ۸۴۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکایی له‌ ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه‌. له‌ ئێستادا ۱۳ هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ له‌م وڵاته‌دا هه‌ن و ئیشی ئه‌منی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

News Code 4289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =