ورده‌کاری نوێ له‌ هێرشه‌که‌ی رێژاو/پژاک به‌رپرسی سه‌ره‌کییه‌

ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی مه‌جلیس دوای تاوتوێ کردنی ڕووداوی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ڕێژاو له‌ کرماشان، پژاکی به‌ تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌م ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ ناساند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا له‌ کرماشان وتی: له‌م ڕووداوه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌وتینه‌ بۆسه‌ی که‌سانی چه‌کدار، ماشینه‌کان به‌ر ڕێژه‌ی گوله‌ دران و سه‌رتا شۆفێڕی فه‌رمانداری داڵاهو گوله‌ی خوارد، دواجار فه‌رماندار که‌ له‌ به‌ره‌وه‌ دانیشتبوو گوله‌ به‌ر سکی که‌وت.  من و به‌ڕێز ئه‌فزه‌لی به‌رپرسی ئیداره‌ی شیلاتی پاریزگای کوردستان له‌ دواوه‌ دانیشت بووین، ئه‌فزه‌لیش گوله‌ به‌ر لاقی که‌وت.

ئه‌م ئه‌ندامی مه‌جلیسی ئێرانه‌ درێژه‌ی دا: له‌ پشتی ئێمه‌وه‌ دوکتور نیک عه‌زم به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ی خۆی ده‌هات و بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ کردن به‌سه‌ر ئێمه‌دا به‌وه‌ستێت به‌ره‌و چه‌کداره‌کان گازانی و دواجار ئه‌ویشیان دایه‌ به‌ر ڕێژه‌ی گوله.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ وتی: گوله‌بارانی ئێمه‌ بۆ ماوه‌ی ۷ خوله‌ک درێژه‌ی بوو، چه‌کداره‌کان لایان وا بوون که‌ ئێمه‌ چه‌کمان پێیه، بۆیه‌ نه‌یان وێرا بێنه‌ سه‌رمان و فیشه‌کی خه‌لاسیمان لێبده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر له‌م ئان و ساتانه‌دا بوو که‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئێمه‌ ڕوو له‌ ده‌ربه‌ند ڕۆیی و فه‌رماندار به‌ منی وت من گوله‌پێک بووم ناتوانم ئۆتۆمبیله‌که‌ ڕاگرم خۆت ڕایگره‌ چون شۆفیڕه‌که‌شمان گیانی به‌خت کردووه، منیش ده‌ستم هاوێشت تاکوو کۆنترۆڵی بکه‌م که‌ دیسان دراینه‌ به‌ ڕێژه‌ی گوله، نازانم چۆن بوو به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌که‌مان له‌ گاشه‌ به‌ردێک گیری کرد و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌ربه‌نده‌که‌وه‌ نه‌کوینه‌وه‌ خواره‌وه، لانی که‌م به‌رزایی ئه‌و ده‌ربه‌نده‌ ۱۰۰۰ مه‌تر ده‌بێت.

نوێنه‌ری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا وتی: دواجار تێگه‌یشتم که‌ منیش له‌ کاتی ده‌ست کێشان بۆ کۆنتڕۆڵی فه‌رمانی ئۆتۆمبیله‌که‌ ده‌ستم به‌ گوله‌ پێکراوه.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ کێ ئه‌م کاره‌ی کردووه‌ وتی: من له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ئه‌م قسانه‌ که‌ ده‌ڵێن فڵانه‌ گرووپ له‌ ئه‌ستۆی گرت یان نا، ده‌نگۆیه‌ک زیاتر هیچ نییه‌ و بۆ فریودانی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه‌ ده‌زانین که‌ ئه‌م که‌سه‌ چه‌کدارانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوور هاتبوون و ئامانجه‌که‌یشیان شێواندنی سه‌فه‌ری داهاتووی سه‌رۆک کۆمار بوو بۆ کرماشان.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م ناوچه‌یه، ناوچه‌یه‌کی ئه‌من و سه‌قامگیره‌ ئێمه‌ هیچ کات له‌گه‌ڵ خۆمان چه‌ک نابه‌ین بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بۆسه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پلانی بۆ داڕژابوو، بڕێک لایه‌ن به‌رپرسیاره‌تی ڕووداوه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، به‌ڵام من لام وایه‌ که‌ ڕووداوه‌که‌ کاری پژاکی تیرۆریسته‌ و تاوانباری سه‌ره‌کییه. ئه‌وه‌ گرووپه‌ بێ ناو نیشانانه‌ی دیکه‌ش که‌ له‌ ئه‌ستۆی ده‌گرن ڕوون نییه‌ ڕاست بێت، ته‌نیا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتبوون.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ کاری خودی هۆزه‌کانی ناوچه‌که‌ بێت وتی: ئه‌م قسانه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی نییه، به‌ڕێز فه‌رزادی ئه‌فزه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شیلات له‌ ته‌نیشت مندا دانیشتبوو خۆی که‌سێکی سه‌ر به‌ ئه‌لحه‌قه‌کانی ناوچه‌یه‌که، خه‌ڵکی ئه‌لحه‌ق که‌سانیکی زۆر ئارام و له‌سه‌ر خۆن و هه‌رگیز ده‌ستیان بۆ کاری وا نه‌بردووه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی سونه‌ی ناوچه‌که‌ش به‌ درێژایی مێژوو زۆر به‌ ئارامی له‌گه‌ڵ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌کان ژیاون.

ئه‌م نوێنه‌ره‌ی پارێزگای کرماشان له‌ کۆتاییدا ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆکی پارلمانی ئێران و جێگره‌که‌ی گرت و وتی: یانی به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه‌ که‌ به‌ڕێز لاریجانی و جێگره‌که‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به‌م ڕووداوه‌ له‌ مه‌جلیس نه‌کرد و ته‌نانه‌ت کاتێک قسه‌یان کرد له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی دوو که‌سه‌ قوربانیه‌که‌ به‌ شه‌هید بێنن، وتیان گیان به‌خت کردووه‌کانی ئه‌م ڕووداوه.

شایانی باسه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ناخۆی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ته‌قه‌که‌ره‌کان له‌ سنوور ده‌رباز نه‌بوون و به‌ زووی هه‌واڵی زیاتر له‌مباره‌وه‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه.

News Code 4287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =