فه‌ورییه‌تی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان په‌سه‌ند کرا

نوێنه‌رانی مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی ئێران ده‌نگیان به‌ په‌سه‌ند کردنی فه‌ورییه‌تی یه‌که‌می گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ کردنه‌وه‌ی ۷ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی، پیشه‌یی و ۱۲ ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری له‌ وڵات دا.

نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌ دیواندره‌ و کامیاران له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له‌ گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: هه‌ر ئێستا له‌ هۆڵی سه‌ره‌کی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ گه‌ڵاڵه‌ی کردنه‌وه‌ی ۱۲ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی، پیشه‌یی و ئابووری ئێران کرا که‌ به‌ ۱۳۰ ده‌نگی ئه‌رێنی ده‌نگی هێناوه.

 سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی وتیشی: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ۲۳ی پووشپه‌ڕ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌کبه‌ر تورکان، ڕاوێژاکری سه‌رۆک کۆمار و سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ناوچه‌ ئازاده‌کانی ئێران و دوای گوێگرتن له‌ وته‌کانی نوێنه‌رانی نارازی و ڕازی، خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ ئازاده‌کان کرا که‌ سه‌ره‌ڕای بوونی ۱۰۰ ده‌نگی ناڕازی و ۱۲ ده‌نگی به‌تاڵ، په‌سه‌ند کرا.

عه‌له‌وی ڕایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی بڕگه‌ گشتییه‌کان و ورده‌کارییه‌کانی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ کۆمیسیۆنی ئابووری لێکده‌درێته‌وه، هه‌م دیسان گه‌ڵاڵه‌که‌ دێته‌وه‌ ناو هۆڵی مه‌جلیس و دووباره‌ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

ڕاشیگه‌یاند که‌ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی بانه‌ و مه‌ریوانیش له‌م گه‌ڵاڵه‌دایه‌ و ده‌بێ نوێنه‌رانی کوردستان به‌ هاوده‌نگی هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نوێنه‌رانی دیکه‌ بخه‌نه‌ پاڵ نوێنه‌ره‌ ڕازییه‌کان به‌م گه‌ڵاڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان په‌سه‌ند بێت.

سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی وتی: بێ گومان په‌سه‌ند کردنی ناوچه‌ی ئازادی بانه‌ و مه‌ریوان کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری و گه‌شه‌ی کوردستان و دابه‌زاندنی رێژه‌ی بێکاری له‌ پارێزگاکه.

News Code 4286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =