کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئێران، ئه‌مریکا و بانکه‌ جیهانییه‌کان له‌ له‌نده‌ن

ڕێبه‌رانی بانکی ناوه‌ندی ئێران، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا و نوێنه‌ری بانکه‌ جیهانییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی دانوستان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ له‌نده‌ن جارێکی دیکه‌ دیدار ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ چه‌نل نیوزی ئاسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ۳ قۆڵی له‌ نێوان بانکی ناوه‌ندی ئێران و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا و بانکه‌ جیهانییه‌کان له‌ له‌نده‌ن هه‌واڵی دا.

فیلیپ هامۆند له‌مباره‌وه‌ وتی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌ نێوان بانکی ناوه‌ندی ئێران، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا و بانکه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بریتانیا به‌ مه‌به‌ستی ڕاکێشانی زیاتری کۆمپانیا بریتانیاییه‌کان بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران و په‌ره‌دان به‌ ڕیککه‌وتنی ناڤۆکی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی گه‌ماڕۆوه‌ بازه‌رگانییه‌کان له‌ دژی ئێران لابراوه‌، هێشتا زۆربه‌ی کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان له‌ ترسی سه‌پاندنی گه‌ماڕۆکانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا له‌ بازه‌رگانی کردن و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران نیزیک نابنه‌وه‌.

News Code 4283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =