بودجه‌ی ۳۰ ملیار تمه‌نی بۆ په‌ره‌دان به‌ فیقهی ئیمامی شافعی له‌ کوردستان

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ پارێزگای کوردستان وتی: له‌ پێناو په‌ره‌دان به‌ فیقهی ئیمامی شافعی (د.خ) و له‌ لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای ئێرانه‌وه‌ بودجه‌یه‌کی ۳۰ ملیار تمه‌نی له‌ میانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بۆ کوردستان ته‌رخان کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ کوردستان، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسه‌ینی شاهڕودی نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێ شه‌مه‌ له‌ پێش کۆنگره‌ی ئیمام شافعی له‌ دێوڵان وتی: کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیمامی شافعی (د.خ) بڕیار بوو گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام بڕیار درا بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زیاتری کۆنگره‌ چه‌ندین پێش کۆنگره‌ ئه‌نجام بدرێت که‌ به‌ڕاستیش ده‌رنجامی باشیان بووه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ ئه‌رکمان له‌سه‌ر شانه‌ که‌ به‌دوادا چوون بۆ ئه‌و که‌سه‌ گه‌ورانه‌ی مێژوو بکه‌ین که‌ کاری به‌رز و به‌نرخ و شایسته‌یان بۆ موسوڵمانه‌کان کردووه‌. که‌سایه‌تی ئیمامی شافعی که‌سایه‌تییه‌کی گشتگیره‌ چون ئیسلام دینێکی گشتگیره‌ و ئه‌وه‌ی ڕاهاتوویی دینی جوانی ببێت که‌سایه‌تی گشتگیری دینیشی ده‌بێت و ده‌بێته‌ نمانه‌ بۆ که‌سانی دیکه‌.

ئایه‌توڵا شاهڕودی زیادی کرد: میانه‌ڕۆیی به‌ستێن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا خۆش ده‌کات و ئیمامی شافعی (د.خ) یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌کانی جیهانی ئیسلام که‌ کتێبی زانستی زۆر باشی سه‌باره‌ت فیقه هه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت ڕێچکه‌ی میانه‌ڕۆیی و نیگای قورئانی له‌ کۆمه‌ڵگادا دابڕژێت. کتێبه‌کانی ئیمامی شافعی ئێستاکه‌ش سه‌رچاوه‌ی هه‌م سونه‌ و هه‌م شیعه‌یه‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا.

ئه‌و وتی: یه‌کێک له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی جیهانی ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی پشتیوانی قورئانیان بێت فتوا ده‌ده‌ن، ئیمامی شافعی زانستی بنه‌ماکانی دینی داڕشت و گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت فتوا بدات ده‌بێت به‌ پێی ئه‌م زانسته‌ی ئیمامی شافعی ئه‌م کاره‌ بکات. هه‌ر له‌ ئێستادا ده‌بینین که‌ به‌ هۆی بیرۆکه‌ به‌رزه‌کانی ئیمامی شافعیه‌وه‌ زۆربه‌ی شافعی مه‌زهه‌به‌کان پێچه‌وانه‌ی توندڕه‌وی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و ئه‌م کرده‌ دواکه‌وتووانه‌یان قبووڵ نییه‌.

ئایه‌توڵا شاهڕودی زیادی کرد: من دڵنیام گه‌ر وانه‌کان و کتێبه‌کانی ئیمامی شافعی له‌ وڵاتانی دیکه‌ی سونه‌ مه‌زهه‌ب ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی فیقهی و بدواداچوونی بۆ بکرێت ئه‌م هه‌موو توندڕه‌وییه‌ له‌ جیهانی ئیسلام کۆتایی پێدێت و وه‌ها دوژمنه‌کانی ئیسلام ناتوانن له‌ ئێمه‌ بۆ ئامانجه‌کانی خۆیان به‌هره‌ ببه‌ن. ئه‌مه‌ ئه‌رکی زانایانی دینه‌ که‌ له‌مڕووه‌وه‌ هانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی بده‌ن که‌ له‌ توندڕه‌وی دووری بکه‌ن.

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختی کرد: له‌م چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌دا زیاتر له‌ ۳۰۰ ملیار ریاڵ له‌ لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ په‌ره‌دان به‌ فیقهی شافعی ته‌رخان کراوه‌. ئێستا له‌ سه‌رجه‌م شاره‌کانی پارێزگای کوردستان قوتابخانه‌ی زانستی دینی سونه‌ چێکراوه‌ و وانه‌کانی ئیمامی شافعی به‌ باشی ده‌وترێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: هه‌روه‌ها له‌ شاری سنه‌ قوتابخانه‌ی کچانی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ (د.خ) دروست کراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌و خانمانه‌ی که‌ له‌ دوای خوێندنی فیقهی شافعین. کتێبخانه‌ی گه‌وره‌ی ئیمام خامنه‌یش چێکراوه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ کتێبه‌کانی مه‌زهه‌بی سونه‌ و هه‌ر هه‌موو کتێبه‌کانی ئیمامی شافعی و نووسه‌ره‌کانی به‌ره‌ی سونه‌ی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه‌ و ساڵانه‌ به‌ سه‌دان که‌س که‌ڵکی لێده‌به‌ن.

News Code 4281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =